Halil Fidan,Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
ئورفا – AA
گه‌شتیاران رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه كه رۆژانی پشوون له توركیا به‌چڕی روو ده‌كه‌نه ئورفا كه به "شاری پێغه‌مبه‌ران" ناسراوه. گه‌شتیاران سه‌ردانی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان به تایبه‌ت باڵكڵیگۆل ده‌كه‌ن كه شوێنی له‌دایكبوون و خستنه ناو ئاگری باوکی پێغه‌مبه‌ران، ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره.
له كه‌رتی گه‌شتیاری توركیادا، ساڵی ٢٠١٩ به "ساڵی گۆبه‌كلیته‌په" ناسێندراوه و سه‌ردانی چڕی گه‌شتیارانیش بووه‌ته هۆی دڵخۆشی دوكاندار و كاسبكاران.
توفان كۆچه‌ر كه له كۆجائێلی-یه‌وه هاتووە و یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی ئورفا ده‌كات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به‌ڕاستی ئێره زۆر خۆشه و كه‌شێكی كاریگه‌ری هه‌یه، پێم باشه هه‌موو كه‌س سه‌ردانی ئێره بكات".
سه‌رۆكی ژووری رێبه‌ری گه‌شتیاریی ناوچه‌كه، موسلیم چۆبان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌كی چر گه‌شتیاران روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خه‌ڵك زیاتر روو لێره ده‌كات".