Aydın Arik
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
دیاربه‌كر-AA
پارێزگاری دیاربه‌كر و بریكاری سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی شاره‌كه، عه‌لی ئیحسان سو، ئاشكرایكرد له ساڵی ٢٠٢٢دا یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی دیاربه‌كریان كردووه و له‌سه‌دا ١٠ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش بیانی بوون.
لە میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ رۆژنامەوانان لە دیاربەکر عه‌لی ئیحسان سو ئاشكرایكرد، رۆڵی میدیا لە ناساندنی شارەکەدا زۆر گرنگە.
سو ئاماژەی بەوە كرد دیاربەکر میوانداری چەندین چالاكی دەکات و رایگه‌یاند:
"گەورەترین رۆڵ لە ناساندنی شارەکەماندا لەسه‌ر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن رۆژنامهوانانمانهوه بینراوه، لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی شاره‌كه‌ی ئێمه‌یان كردووه و لەسەدا ١٠ی بیانی بوون. باوه‌ڕم وایه له ساڵی ٢٠٢٣دا له‌گه‌ڵ ئێوه، له ناساندنی شاره‌كه‌ماندا توانای گەشتیاری به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر هەڵدهسەنگێندرێت. با پێکەوە هه‌وڵبده‌ین بۆ ئەوەی شارەکەمان باشتر بناسێنین و ژماره‌یه‌كی زۆرتر له گەشتیار بۆ ئێره رابکێشین".
پارێزگاری دیاربه‌كر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی بەشێک لەو کارانەی لە دیاربەکر ئەنجامدراون دا.
عه‌لی ئیحسان سو ئاماژەی به‌وه‌شكرد کاره‌كان له‌باره‌ی دروستکردنی مۆزەخانەی میدیا لە دیاربەکر ئه‌نجامده‌درێن و رایگه‌یاند: "٣٤٧ شوێنه‌واری بیناسایی لە ناحیەی مێژوویی سوور، نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاشكراشیكرد بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوامه و لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەست بەسەر ٨٠ ملیۆن ره‌گی حەشیش و ٣٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوە و لەناوبراوه.