Rewa Mahmood Hasan
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
هەڵەبجە - AA
لە ناحیەی سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە بەشداریی ژمارەیەک جووتیار و ئامادەبوونی خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین جار فیستیڤاڵێک بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمی هەنار رێکخرا.
رێکخەری فیستیڤاڵەکە ئازادمحەمەد لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "فیستیڤاڵەکە بەبەشداری چەند جووتیارێک رێکخراوە، هاوکات چەندین تاقیکردنەوە لەسەر بەرهەمی هەنار ئەنجام دراوەو بەرهەمەکانیان نیشان دراوە کە خۆیان لە بەرهەمی بیبەری یابانی و هۆڵەندی و چەند بەرهەمێکی تری جیای بیانی و ناوخۆییدا دەبینێتەوە".
- لە ناحیەی سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە بەشداریی ژمارەیەک جووتیار و ئامادەبوونی خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین جار فیستیڤاڵێک بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمی هەنار رێکخرا. ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )
ئازاد محەمەد گوتيشى: "ئامانج لە نیشاندانی ئەو بەرهەمانەی کە تۆوەکانیان لەدەرەوە هێنراوە ئەوەیە کە نیشانی بدەین ئایا خاکی بەپیتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو تۆوانە دەداتەوە کە لەدەرەوە هێنراون، لەخوا بەزیادبێت کە بەرهەمێکی بەپیتیان لێ دروست بووە، کۆمەڵێک بەرهەمی دەستیی خانمان و هەنگەوانەکان نیشان دەدرێن، ئامانج لەمە ئەوەیە کە چیدی بەرووبوومی ئەم نیشتیمانە بە میللەتەکەمان ئاشنا بکەین".