ھەولێر
ئامادەکاری پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان (ھێمن رانیەیی) بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستانەوە (٥٤) ئافرەت داوانامەی بەشداریکردنیان پێشکەشکردبوو. لیژنەی پاڵاوتن تەنیا (١٢) کەسی ھەڵبژارد بۆ پێشبڕکێی شاجوان. ئەو پێشبڕکێیە بۆ ماوەی (٣٠) رۆژ بەردەوام دەبێ".
بەپێی پلانی داڕێژراو، لەو ماوەیەدا پرۆگرامی پێشبڕکێکە رۆژانە لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکانی شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێ.
ھەروەھا ھێمن رانیەیی روونیکردەوە " دوای بڕیاری لیژنە، شاجوانی کوردستان سەیارەیەک و گەشتێکی ئەوروپای بۆ دابیندەکرێ".
بەپێی زانیارییەکان دووەم و سێیەم نازناوی "ھاوشاجوان"یان پێ دەبەخشرێ.