Sangar Hamad Azeez
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ یۆڕۆ ٢٠١٦ ، شەوی رابردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی کامیڕۆنی بردەوە.
لە خولەکی ٢٠ یاریزان ماتویدی گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار کرد و تەنیا دوو خولەک دوای ئەم گۆڵەش کامیڕۆن لە رێگەی یاریزان فانسون ئەبووبەکر گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٤١یش دیسانەوە هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان لە رێگەی ئۆلیڤەر جیرۆدەوە گۆڵێ دووەم و پێشخستنی تۆمار کرد.
لە گێمی دووەم داو لە خولەی ٨٨ دا یاریزانی کامیڕۆنی چوبۆ مۆتینگ گۆڵی یەکسانی تۆمار کردەوە.
بەڵام فەڕەنسا بە ئەنجامەکە رازی نەبوو هێرشی کردەوە و تا لە خولەکی زیادکراودا لە رێگەی یاریزان پاێیت گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی تۆمار کرد.