Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
بەر لە هەفتەیەک لە کۆتا هاتنی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی، یانەی بایرەن میونخ بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
بایرەن میونخ دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئەنگولشتادی بردەوە ، بە کۆکردنەوەی ٨٤ خاڵ بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا.
ئەو یانەیە کە خاوەنی ٢٦ نازناوە لە خولی ئەڵمانیادا، تەنیا لە ٢٠ ساڵی رابردوو ١٣ جار نازناوی بۆندسلیگای بەدەست هێناوە.
یانە باڤارییەکە لە وەرزی ٢٠١٢ -٢٠١٣ەوە تاوەکو ئێستا بەبێ پچران چوار ساڵە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
ریزبەندی زۆرترین ئەو یانانەی لە مێژوری بۆندسلیگادا خولەکەیان بەدەست هێناوە بەم شێوەیە:
بایرەن میونخ ٢٦ جار
بی ئیف سی دینامۆ ١٠ جار
نورنبێرگ ٩ جار
بروسیا دۆرتمۆند ٨ جار
دینامۆدریسدن ٨ جار