Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
دوای بردنەوەی لە یانەی دۆرتمۆند، بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا یانەی بایرن میونخ بوو بە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەڵمانی.
گۆڵەکانی یارییەکەش لە خولەکەکانی ٥٨ و ٧٩ لەلایەن یاریزانان ئەتۆڕۆ ڤیدال و تۆماس مۆڵەرەوە تۆمار کران.
بە بەدەست هێنانی ئەو نازناوەیەش کارلۆ ئەنشیلۆتی راهێنەری یانەی بایرەن میونخ کە پێشتر لەگەڵ یانەکانی وڵاتانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنساش وەک راهێنەر نازناوی بەدەست هێنابوو. لە ئەڵمانیاش یەکەم نازناوی لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەدەست هێنا.