Hüseyin Burak Demirer
12 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە- AA
سبەی یارییەکانی کۆتایی یەکێتیی تێنسی پیشەگەران (ATP) لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا دەستپێدەکەن.
کۆتا یارییەکانی پەنجا و دووەمین خولی (ATP) لە رۆژانی ١٣-٢٠ی تشرینی دووەم لە شاری تۆرینۆ، بەڕێوەدەچن.
تێنسزان، کارلۆس ئالکاراز بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی لوتکەی کلاسمان بکات و لەبری ئەو تایلۆر فریتز، بەشدار دەبێت.
رکابەری توندیش لە نێوان گرووپی سەوز و گروپی سووردا دەبێت.
لە گرووپی سەوز، رافائێل نادال بە ریزبەندی یەکەم، کاسپەر روود بە ریزبەندی سێیەم، فێلیکس ئاوگەر ئەلیاسیم بە ریزبەندی پێنجەم و تایلۆر فریتز بە ریزبەندی هەشتەم، بەشداری دەکەن.
هەروەها لە گروپی سوور، ستێفانۆس تسیتسیپاس بە ریزبەندی دووەم، دانیل مێدڤێدێڤ بە ریزبەندی چوارەم، ئاندرێی روبلێڤ بە ریزبەندی شەشەم و نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە ریزبەندی حەوتەم، بەشداری دەکەن.
هەریەکە لە فێلیکس ئاوگەر ئەلیاسیم و تایلۆر فریتز، یەکەم جارە لە مێژووی وەرزشیاندا بگەنە قۆناغی کۆتایی.
لە دەستپێکی یارییەکانی کۆتاییدا روود و ئاوگەر ئەلیاسیم، رووبەڕووی یەک دەبنەوە، دوای ئەوانیش نادال و فریتز، پێکەوە یاری دەکەن.
جۆکۆڤیچ، کە پێنج جار بووەتە براوەی یارییەکانی کۆتایی (ATP) لە دووەم رۆژی یارییەکاندا رووبەڕووی تسیتسیپاس، دەبێتەوە، هەر هەمان رۆژ رووبەڕووبوونەوەی نێوان مێدڤێدێڤ و روبلێڤ، بەڕێوەدەچێت.
ئەو کەسانەی لە گروپەکەندا پلەی یەکەم و دووم بەدەست دێنن، لەگەڵ دوو براوەی یەکەمی گرووپی بەرامبەر لە رۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە و کۆتا یاری (ATP) بەڕێوەدەچێت.
ئەو یاریزانانەی کە لە یارییەکانی کۆتایی یەکێتیی تێنسی پیشەگەران (ATP) زۆرترین سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ریزبەندییەکانیان بەم شێوەیەیە:
رۆجێر فێدێرێر (سویسرا): ٦
ئیڤان لێندل (چیک): ٥
پێت سامپارس (ئەمریکا): ٥
نۆڤاک جۆکۆڤیچ (سڕبیا): ٥
ئیلی ناستاسێ (رۆمانیا): ٤