Emre Doğan
01 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
دۆحە – AA
لە میانی یارییەکانی گرووپی چوارهم لە مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئوسترالیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی دانیمارکی بردەوە و بۆ قۆناغی ١٦ سەرکەوت.
ئوسترالیا، لە قۆناغی ١٦دا رووبەڕووی یەکەمی گرووپی سێیهم دەبێتەوە.
هاوکات هەڵبژاردەی دانیمارک ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
هەڵبژاردەی ئوسترالیا، گۆڵی یەکەم و بردنەوەی لە خولەکی ٦٠دا لە رێگەی رۆبیر سکیڤ تۆمارکرد.
یارییەکە لە یاریگای باشوور و بە ئامادەبوونی ٤١ هەزار و ٢٣٢ هاندەر بەڕێوەچوو.