ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری چوار یانە خولی باسکەی کچانی پلەیەکی یانەکانی کوردستان لەشاری ھەولێر دەستی پێکرد. یارییەکانی خولەکە لەھۆڵی (یانەی ئەکاد) لەشارۆچکەی عەنکاوە بەرێوەدەچێ.
لەیاریی کردنەوەدا یانەی گارە سەرکەوتنی تۆمار کرد. لەیارییەکەدا کچانی یانەی گارە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و توانیان سەرکەوتن تۆمار بکەن بەئەنجامی ٤١ – ١٤ خاڵ.
لە یاری دووەمدا یانەی (ئەفرۆدێت) لە ئافرەتانی ھەولێری بردەوە بەئەنجامی ٣٤-١٢ خاڵ .
لەبارەی خولەکەش (عەبدولعەزیز جەوھەر) بەرپرسی لیژنەی پێشبڕکێ لە(یەکێتی باسکەی ناوەندی کوردستان) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی" لەخولەکە ھەرچوار یانەی ئافرەتانی ھەولێر ، ئەفرۆدێت، گارە، نەورۆز بەشداریانکردووەو یارییەکان بەشێوەی یەک قۆناغ بەرێوەدەچێ، لەکۆتایشدا یەک یانە سەردەکەوێ بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان".
خولەکە لەلایەن یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێ، بارەگای یەکێتەکە لەشاری ھەولێرە.