Sangar Hamad Azeez
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
لە یەکەم یاری خۆی لە وەرزی نوێدا، یانهى ریال مهدرید بردنهوهیهكى گرنگی له دهرهوهى یاریگاى خۆى بەدەست هێنا.
شەوی رابردوو لە میانی هەفتەی یەکەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریال سۆسیداد بووەوە.
یانەی میوان بە ئەنجامی ٣ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە یانەی خانەخوێی بردەوە.
گۆڵەکانی یارییەکەش لە خولەکەکانی ٢، ٤٠ و ٩٠دا لەلایەن یاریزانان گاریس بەیل (دوو گۆڵ) و مارکۆ ئەسیسنۆ (یەک گۆڵ) تۆمار کران.