Sangar Hamad Azeez
24 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2016
له میانی یارییهکانی ههفتهی ٣٥ی خولی لالیگای ئیسپانیادا، یانهی ریاڵ مهدرید بە ٣ -٢ لە یانەی رایۆ ڤالیکانۆی بردەوە.
یانەی رایۆڤالیکانۆ هەولێدا تۆڵەی شکستە گەورەکەی بکاتەوە کە لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی ١٠ -٢ دۆڕابوون و هەر بۆیەش بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد.
ئەوە بوو لە خولەکی ٧دا ، یاریزان ئیمباربا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. بەم گۆڵە نەوەستان و لە خولەکی ١٤ دا لە رێگەی یاریزان نیکۆلاس ڤیدۆر گۆڵی دووەمیشی تۆمار کرد.
دوای ئەم گۆڵەش ریال مەدرید دەستی بە هێرش کردەوە و تا لە خولەکی ٣٥ گۆڵی یەکەمی لە رێگەی گاریس بەیل تۆمار کرد و بەم ئەنجامە گێمی یەکەم کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەمدا یاریزان لوکاس ڤاسگێز لە خولەکی ٥٢ گۆڵی یەکسانی بۆ ریالییەکان تۆمار کرد.
پاشان بهیڵ جارێکی گهڕایهوه و له خولهکی ٨١ دا گۆڵی سێیەمی یانەکە و دووەمی خۆی تۆمار کرد و یانەکەی بە سەرکەوتن شاد کرد.
دوای بردنەوەی هەر سێ یانەکەی پێشەنگ لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە جیاوازی خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن و یانەی ریال مەدریدیش بە خاڵێک کەمتر لە پلەی سێیەم دێت.