Sangar Hamad Azeez
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
لە چوارچێوەی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ٢١ی لالیگادا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نیو دەرزەن گۆڵی لە یانەی ئیسپانیۆڵ کرد.
لەگەڵ دەست پێکردنی یاریەکە یاریزانانی یانە شاهانەکە باڵادەستی خۆیان نواند ئەوەبوو هەر زوو لە خولەکەکانی ٧، ١٢، ١٦ سێ گۆڵی لەلایەن یاریزانان کەریم بنزیما، کریستانۆ رۆناڵدۆ و خامیس رۆدریگێسەوە تۆمار کرد.
ئه‌نجامه‌که به‌و جۆره مایه‌وه تاوه‌کو کریستانۆ رۆناڵدۆ له کاتی زیادکراوی گێمی یه‌که‌مدا گۆلی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمار کرد.
لە گێمی دووەم ئاستی یاریەکە تا ڕادەیەک دابەزیو تا لە خولەکی ٨٢ دا کریستانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمار کردنی هاتریک پینجەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
یانەی ئیسپانیۆڵ شڵەژانی پێوەدیار بوو تا لە خولەکی ٨٦ دا یاریزان ئۆسکار دۆراتی بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمار کرد و بەو گۆڵەش ژمارەی گۆڵەکانی ریال مەدرید بووە نیو دەرزەن.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گۆڵکارانی لالیگا به ١٩ گۆڵ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لویس سوارێز.