Şenhan Bolelli
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
مەدرید- AA
لە ١٢مین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی کادیز بووەوە.
لە خولەکی نۆی یارییەکەدا، یاریزان ئالڤارۆ گیمەنەز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی کادیز تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە لە خولەکی ٥٧ی یارییەکەدا، یاریزان پێدرۆ ئالکالا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و یارییەکەی یەکسان کردەوە.
لە خولەکی ٦٣ی یارییەکەدا، یاریزان ئالڤارۆ نێگرێدۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی کادیز تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی کادیز کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا لەم خولەی لا لیگادا، چوار جار شکستی هێناوە و بە ١٤ خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی خولەکەدایە.
لە بەرامبەردا یانەی کادیز بۆ جاری پێنجەم لەم خولەی لا لیگادا، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە ١٨ خاڵ گەیشتە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە.