Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ یۆڕۆ٢٠١٦، هەڵبژاردەی تورکیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا بووەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، هەڵبژاردەی توکیا بەهێزەوە هاتە نێو یاریگا و تا لە خولەکی ٥ی یارییەکە لە رێگەی یاریزان بوڕاک یڵمازەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.
هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێڕشیان بۆسەر گۆڵی بەرامبەر ئەنجام دا بەڵام تەواوی هەوڵەکان بێهوودە بوون و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکە بە کۆتاييهات.
هەڵبژاردەی تورکیا لە جامی یۆڕۆ ٢٠١٦ کە لە ١٠ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، شان بەشانی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، چیک و کڕاوتیا لە کۆمەڵەی چوارەم دێت.