Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
هاتای - AA
ژمارەی ئەو بریندارانەی خۆرهەڵاتی شاری حەلەب باکووری سووریا کە لەژێر گەمارۆی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستە پشتیوانەکانی، دەربازکراون و گەیەنراونەتە شاری هاتای باشووری تورکیا بۆ 408 کەس بەرزبوویەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زانیاریی و راگەیاندنی سەربە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستکەوتوون، گواستنەوەی ئەو کەسانەی برینەکانیان سەختە بۆ تورکیا بەردەوامە ئەوە دوای ئەوەی گەیەنراونەتە ناوچەیەکی ئارام لە خۆرئاوای حەلەب و پاشان هێنراونەتە ئیدلب.
تا ئێستاش ژمارەی ئەو بریندارانەی کە لە دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزوی شارۆچکەی رەیهانڵی سەربە پارێزگای هاتایەوە هێنراونەتە پارێزگاکە بۆ 408 کەس بەرزبووەتەوە. 118 کەسیش لەو بریندارانە برینەکانیان سەختە.
ئەوەش زانراوە کە 59 کەس لەو بریندارانە دوای ئەوەی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و 151یان بۆ هەریەک لە ماڵاتیا، عەنتاب، ئادانا، مێرسین، عوسمانیە، قەیسەری، ئەنقەرە، ئورفا، مەڕەش و قۆنیا رەوانە کراون و 86یان دوای ئەوەی چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.