Hüseyin Burak Demirer,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
سانت- كوينتين- ئاون يڤلين - AA
هاووڵاتییەکی فه‌ڕه‌نسی، به‌ناوی رۆبێرت مارشان كه ته‌مه‌نی 105 ساڵه، بووه یه‌كه‌م كه‌س كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌سواری پاسكیل له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا زۆرترین مه‌ودا ببڕێت.
مارشان كه سێ ساڵ پێش ئێستا له ئاستی سه‌رووی ته‌مه‌نی 100 ساڵی توانی 26 كیلۆمەتر و 927 مەتر ببڕێت و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات. له شارۆچكه‌ی سانت- كوينتين- ئاون يڤلين له گۆڕه‌پانێكی پاسكیلسواری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجام دا.
مارشان نه‌یتوانی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه تێپه‌ڕێنێت كه خۆی تۆماری كردووه، به‌ڵام به‌بڕینی 22 كیلۆمەتر و547 مەتر سه‌ركه‌وتووبوو له‌وه‌ی ببێته پاسكیلسوارێك كه له ته‌مه‌نی 105 ساڵیدا و له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا زۆرترین مه‌ودا ببڕێت.
هاووڵاتییەکی به‌ریتانی، به‌ناوی برادلی ویگینس ئه‌و پاسكیلسوارهیه كه به بڕینی 54 كیلۆمەتر و 526 مەتر، زۆرترین مه‌ودای بڕیوه له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا.