Özcan Yıldırım
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- جێگری سكرتێری گشتی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن:
-"حكوومه‌تی به‌لجیكا، له‌بری ئه‌وه‌ی نكۆلی له راستییه‌كان بكات كه به‌ڕوونی له به‌رچاون، ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا راستگۆ و پێ‌داگر بێت و گرنگی به هه‌ڵویستێكی بنه‌ڕه‌تی بدات، بێ دواكه‌وتن ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه بگرێته‌به‌ر كه هه‌ڵه دژواره‌كان چاكدهكهنهوه".
- "تێگه‌یشتن ئه‌سته‌مه له كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌لجیكا كه په‌یڕه‌وی هه‌ڵوێستێكی بێ بنه‌ما ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانی سهركۆمارماندا."
جێگری سكرتێری گشتی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند کە حكوومه‌تی به‌لجیكا، له‌بری ئه‌وه‌ی نكۆلی له راستییه‌كان بكات كه به‌ڕوونی له به‌رچاون، ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا راستگۆ و پێ‌داگر بێت و گرنگی به هه‌ڵویستێكی بنه‌ڕه‌تی بدات، بێ دواكه‌وتن ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه بگرێته‌به‌ر كه هه‌ڵه دژواره‌كان چاكدهكهنهوه.
كاڵن لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا وهبیریهێناوهتهوه کە سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب تیهب ئه‌ردۆغان به‌رله سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاكستان رایگه‌یاندووه، به‌لجیكا نه‌ك په‌كه‌كه به‌ته‌نها، به‌ڵكو ناونیشانێكی گرنگی فه‌تۆ-شه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی به‌لجیكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته قسه‌كانی ئه‌ردۆغانی به "بێ بنه‌ما و ناوزڕێن" ناوبردووه و هۆشداریی داوه له‌مه‌ڕ ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوخۆی به‌لجیكا.
كاڵن گوتی: "تێگه‌یشتن ئه‌سته‌مه له كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌لجیكا كه په‌یڕه‌وی هه‌ڵوێستێكی بێ بنه‌ما ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانی سهركۆمارماندا. رایگشتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت كه له به‌لجیكا په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، هه‌رچه‌نده له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌وروپادایه. رێگه‌دان به هه‌ڵدانی چادر بۆ پڕۆپاگهندهكردنی په‌كه‌كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بڕۆكسل له مانگی ئاداردا و رێگه‌دان به ئه‌نجامدانی رێپێوان به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م په‌لاماری تیرۆریستی كه له ساڵی 1984دا ئه‌نجامیانداوه له‌مانگی ئابدا، ده‌ریده‌خات کە به‌رپرسانی به‌لجیكا چ سیاسه‌تێك له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه ده‌زانن به‌لجیكا داڵده‌ی فه‌خریه ئه‌رداڵ بكوژی ئۆزده‌میر سابانجی و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی DHKP-Cی داوه و چاوی له‌ئاست چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ خه‌واندووه كه له‌هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان كرده قوربانی.