Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه سڤیلانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمدا له 48 كاتژمێری رابردوودا كوژراون، گه‌یشته 94 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 150 كه‌س.
یه‌كێك له به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی حه‌له‌ب به‌ناوی نه‌جیب ئه‌نساری له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه سڤیلانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمدا له 48 كاتژمێری رابردوودا كوژراون، گه‌یشته 94 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 150 كه‌س."
ئه‌نساری رایگه‌یاند به‌یانیی ئه‌مڕۆ ناحیه‌ی ئوروم كوبرا-ش كراوه‌ته ئامانجی بۆردومانه‌كان و له‌ئه‌نجامدا، 5 كه‌سی سڤیل کوژراون.
ناوبراو راشیگه‌یاند کە نه‌خۆشخانه‌كانی حه‌له‌ب پێویستییان به پێداویستیی فریاگوزاریی پزیشكی به په‌له هەیه.
ئه‌نساری گوتی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێم به بۆمبی هێشوویی و بۆمبی به‌رمیلی و بۆمبی ناپاڵم بۆردومان ده‌كه‌ن. دوو رۆژه دۆخی مرۆیی زۆر دژواره. له‌هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك فڕنهكانیش كارناكه‌ن. خه‌ڵكی له ده‌ستخستنی ناندا سه‌ختی ده‌چێژێن".
له 4ی ئه‌یلووله‌وه 340 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی سووری له گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌ژێر گه‌مارۆی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددان.
دوێنێ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لهبڕیارێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌بی كرد و بانگه‌وازی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كرد. رووسیا به "نه‌خێر" ده‌نگی به بڕیاره‌كه دا و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ماوه‌ی 28 رۆژه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به ئاسمانی حه‌له‌بدا نه‌فڕیون.