Dlshad Saifaalddin Ahmed
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
سلێمانی ـ AA
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێكخراوی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لە بەردەم نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا، ئەوان بەشێك لە كورسی و عەرەبانە و پێداویستییەكانی دیکەی تایبەت بە خۆیان هێنابووە بەردەم نووسینگەی پەرلەمان و وەك نیشاندانی ناڕەزایەتی و نیگەرانی خۆیان، ئەو پێداویستییانەی كەمئەندامانیان سووتاند.
ئەم ناڕەزایەتی و گردبوونەوەیەی كەمئەندامان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەكانی ئەوان دێت دژی خراپی دۆخی ژیانیان و دواكەوتنی مووچەكانیان كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی چوار ساڵە لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.
سەرۆكی رێكخراوەكە و سەرپەرشتیاری گردبوونەوەكە، سامان حوسێن لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن لە بارەی گردبوونەوە و سووتاندنی پێداویستییەكانیانەوە دوا و ئاماژەی كردبەوەی لە لایەن لایەنە دەسەلاتدار و پەیوەندیدارەكانەوە كار دەكرێت بۆ برسیكردنی كەمئەندامان، ئەو گوتی: "ئەگەر گوێمان لێنەگرن دڵنیاتان دەكەینەوە رۆژێك دێت كە كورسییەكانی خۆشتان دەسوتێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.