Kemal Karagöz,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئادیه‌مه‌ن – AA
كه‌سێك داوای ١٥٠ هه‌زار لیره‌ی توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جوچكه كۆترێكی شه‌ش مانگه بفرۆشێ كه له ره‌گه‌زی كۆتری (كورهنك)ه.
كۆتره‌كانی ئادیه‌مه‌ن به تایبه‌تمه‌ندی ره‌نگ و پێكهاته‌ی زینده‌ناسی له كۆتری دیكه جیاده‌كرێنه‌وه و هه‌ندێكجار نرخی فرۆشتنیان شان له شانی نرخی ئۆتۆمبێل و خانوو ده‌دات.
ئه‌ركان توركئۆغڵو كه له ئادیه‌مه‌ن كۆتر به‌خێو ده‌كات داوای ١٥٠ هه‌زار لیره‌ی توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جوچكه كۆترێكی شه‌ش مانگه بفرۆشێ كه له ره‌گه‌زی كۆتری (كورهنك)ه. ناوی ئه‌و جوچكه كۆتره "موهور"ه و دایكی ناوی "كڕاڵ"ه كه یه‌كێكه له كۆتره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شاره‌كه.
توركئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ٣٠ ساڵه كۆتری ره‌گه‌زی كورهنك به‌خێو ده‌كات و گوتی: "گه‌وره‌ترین خولیام به‌خێوكردنی كۆتره. ئه‌و كۆترانه وه‌ك منداڵی خۆمیان لێهاتووه. كه سه‌یریان ده‌كه‌ین دڵمان خۆش ده‌بێت".