Zana Natık Kerem
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئەفغانستان ــ AA
بە هۆی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان و داعش لە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، پێنج هەزار خێزان ئاوارە بوون.
گوتەبێژی ویلایەتی نەنگەرهار، عەتەڵڵا هوگیانی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، شەڕو پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی تاڵیبان و داعش كە ماوەی چەند رۆژێكە لە ناوچەی وەزیر تانگی روودەدات، تا ئێستا بەردەوامە.
عەتەڵڵا هوگیانی گوتیشی: "لە ئاكامی ئەو شەڕو پێكدادانە تا ئێستا هەشت چەكداری داعش و ١٢ چەكداری تاڵیبان كوژراون".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە هەر بە هۆی ئەو شەڕو پێكدادانەوە، پێنج هەزار خێزان لە ناوچەكە ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و روو لە ناوچەكانی دیكە بکەن.