19 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە کاتەکانی ئێوارەوە بەفربارین دەستی پێ کرد و بەشێوەی پچڕپچڕ هەتا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
بەفر زۆربەی ناوچەکانی ئەنقەرەی سپی کرد و لە کاتەکانی درەنگی شەودا، پلەکانی گەرما بۆ چوار پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.
تیمەکانی سەربە شارەوانی ئەنقەرە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ ژیانی هاووڵاتییان بەفری سەر رێگا سەرەکییەکانیان راماڵی.
بەرپرسانی ئەنقەرەش هۆشداری ئەوەیان دایە شۆفێران کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا ئاگاداری بەستنی رێگاکان بن.