Murat Ataseven,Cem Ali Kuş
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2021
دوزجه - AA
له رێگای D-100 له‌و به‌شه‌ی چیای بۆڵ‌و كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی پارێزگای دوزجه باران ده‌بارێت و ته‌مومژ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ته‌مومژه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چیاكه، مه‌ودای بینین بۆ ٣٠ مه‌تر كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ته‌مومژ و نه‌رمه بارانه‌كه‌وه ماوه ماوه جه‌نجاڵی هاتوچۆ له ناوچه‌كه دروست ده‌بێت.
تیمه‌كانی هاتوچۆ كه له ناوچه‌كه رێوشوێنه‌كانیان گرتووه‌ته به‌ر، داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن به تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل لێ نه‌خوڕن و مه‌ودای بێوه‌یی له‌نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانی پێشیان بهێڵنه‌وه.
تیمه‌كانی رێگاوبانیش به تابلۆی رووناككراوه، هۆشداری به شۆفێران ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئاگادار بن.