Zafer Göder,Ömer Ürer
19 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
بۆڵو - AA
کاریگەرییەکانی بەفربارین لەسەر چیای بۆڵو بەردەوامن.
رێگای سەرەکی ئانادۆڵو کە یەکێکە لە گرنگترین ئۆتۆبانەکانی تورکیا و ئەو بەشەی رێگاکە کە بە تەنیشتی چیای بۆڵو تێدەپەڕێت کەوتووەتە ژێر کاریگەری سەختی بەفربارین.
بۆ ئەوەی رێگاکە نەگیرێت و ھاتوچۆ لە ناوچەکەدا پەکینەکەوێت، تیمەکانی شارەوانی بەردەوام سەرقاڵی راماڵینی بەفری سەر رێگاکە و پرژاندنی خوێ-ن تا رێگاکە نەیبەستێت.
تیمەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ، رێنمایی شۆفێران دەکەن، بەوریایی شۆفێری بکەن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایەی زستانە و قایشزنجیریان نییە ئەم رێگایە بەکارنەھێنن.