Emre Ilıkan
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
وان – AA
هۆشداری درا له به‌فربارین به شێوه‌یەکی پچڕ پچڕ له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی ده‌بێت و به شێوه‌یەکی پچڕ پچڕ به‌فر و باران به‌یه‌كه‌وه ده‌بارێت.
پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن، سووكهبایهكیش له ئاراسته‌ی باشوور و رۆژئاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌مڕۆدا به‌م جۆره بن: وان ٦، هه‌كاری و مووش ٥ و به‌دلیس ٤ پله.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كات ئاگاداری ئه‌وه بن كه مه‌ترسی هه‌یه له هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له قه‌دپاڵی چیاكان و ئه‌گه‌ری زوقمگرتنی توندیش له‌ئارادایه.