Gökhan Yılmaz,Ömer Faruk Şimşek
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
ساکاریا/زۆنگوڵداک - AA
بەفربارین لە ساکاریا و زۆنگوڵداک بەبێ وەستان، کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە.
لە گوندەواری نزیک ناوەندی شاری ساکاریا، ئاستی بەفری باریو ٥٠ سانتیمەتری تێپەڕاندووە، ئەو هاووڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان ژێر بەفر کەوتوون بە پێ یان بە ئۆتۆمبێلی گشتیی چوونە سەر کارەکانیان.
بۆ رێگرتن لە بەستنی بەفری سەر شەقامەکان، دووکاندارەکان بەفری بەردەم دووکان و تیمەکانی شارەوانیش بەرفری سەر شەقامەکانیان راماڵی.
کۆتر و ئاژەڵەکانی سەر شەقام کە بەهۆی بەفرەکەوە خواردنیان دەستنەکەوت، لەلایەن هاووڵاتییانەوە خواردنیان پێدرا.
بارینی بەفر بەچڕی لە شارۆچکەکانی کۆجائەلی، هەندەک و کاراسو بەردەوام بوو.
ئەو دیمەنە جوانەی بەهۆی بەفربارین لە چیای چام سەربە شارۆچکەی کۆجائەلی دروستبووە لە ئاسمانەوە وێنەگیرا.
لەسەر رێگای وشکانی زۆنگوڵداک-ئیستانبوڵ کە بەفر بەشێوەیەکی چڕ دەبارێت، تیمەکان بەردەومن لەسەر کار و چاودێری، هاوکات رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە نادەن کە زنجیریان نەبەستووە.
هەروەها تیمە تایبەتەکانی پارێزگا بەردەوامن لەسەر کارەکانی راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی رێگاکان.
لە لایەکی دیکەوە، ئاستی بەفری باریو لە ناوچە بەرزەکاندا گەیشتووەتە ٧٠ سانتیمەتر.