Hüseyin Yıldız
20 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2021
ئیدر/ قەرس- AA
ناوچەکانی پارێزگاکانی قەرس و ئیدر رۆژهەڵاتی تورکیا لە وەرزی پاییزدا، دیمەنێکی دڵڕفێنیان هەیە.
دۆڵی ئوچکایا سەربە قەزای توزڵوجا لە پارێزگای ئیدر کە دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیاکانی ئاراس لە وەرزی پاییزدا، بە روپۆشێکی رەنگین دادەپۆشرێت.
بەتایبەت ئەو درەخت و باخی میوانەی دەکەونە ناو ئەم دۆڵەوە جوانییەکی ئەفسوناوییان دروست کردووە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی ئوچکایا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە گوندەکەیان بە جوانییە سروشتییەکەی ناوبانگی هەیە و دیمەنی دۆڵی ئوچکایا یەکێکە لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکە، بەجۆرێک لە پارێزگاکانی دەورووبەرەوە خەڵک بۆ بینینی ئەم دیمەنە سەردانی گوندی ئوچکایا دەکەن.
بەهەمان شێوە قەزای کاغیزمان سەربە پارێزگای قەرس کە دەکەوێتە سەر رووباری ئاراس لە وەرزی پاییزدا، بە روپۆشێکی رەنگین دادەپۆشرێت.
هەروەها باخەکانی قەیسی و سێوی درێژکۆلە کە لەسەر ئاستی تورکیا تەنها لەم شارۆچکەیەدا دەڕوێت، رەنگ و جیاوازییەکی تایبەت دەبەخشنە وەرزی پاییز.