Fuat Kabakcı
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ٧٢ ساڵ تێپه‌ڕ بووه به‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی كۆیلایه‌تی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه‌چی هێشتا ٧٩ ملیۆن منداڵ له سه‌رتاسه‌ری جیهان له "هه‌لومه‌رجی مه‌ترسیدار"دا كار ده‌كه‌ن كه به "كۆیلایه‌تی مۆدێرن" پۆلین كراوه.
كۆیلایه‌تی به واتا كلاسیكییه‌كه‌ی به درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن شارستانییه‌ته جۆراوجۆره‌كانه‌وه به‌كار هێندراوه.
له میانی ٤٠٠ ساڵدا له سه‌ده‌ی ١٥ تا سه‌ده‌ی ١٩ لانیكه‌م، ١٣ ملیۆن كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بازرگانییان به كۆیله‌كانه‌وه ده‌كرد رفێندران و كرانه كۆیله.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ILO و سندوقی هاوكاریی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNICEF كۆی كردوونه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ١٦٠ ملیۆن منداڵ كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٥-٧ ساڵیدایه كرێكارن، ٧٩ ملیۆنیان له هه‌لومه‌رجی مه‌ترسیداردا كار ده‌كه‌ن كه ئه‌و ره‌وشه به كۆیلایه‌تی مۆدێرن پۆلین كراوه و له‌سه‌دا ٧١ی ئه‌وانه‌ی دووچاری كاری كۆیلایه‌تی مۆدێرن كراون له ژنان و منداڵانی كچ پێك دێن.
ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌و كاره سه‌ختانه‌یان ئه‌نجام داوه له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ٢١ نزیكه‌ی ١٧٠ ملیۆن و ٥٠٠ كه‌س بووه. له ٢٠١٦ ژماره‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ ٧٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن كه به "كۆیلایه‌تی مۆدێرن" هه‌ژمار ده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته ٧٩ ملیۆن كه‌س، هەروەها مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت له ساڵانی داهاتوو ئەم ژماره‌یه زیاتر ببێت.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ژماره‌ی منداڵانی كرێكار كه له ٢٠١٦دا، ١٥١ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س بووه له ٢٠٢٠دا، گه‌یشتووه‌ته ١٦٠ ملیۆن، ئاماژه به‌وه‌یش ده‌درێت ئه‌م ژماره‌یه تا كۆتایی ٢٠٢٢ ده‌گاته ١٦٨ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی راپۆرتی ILO له ٢٠٢ه‌وه، زۆرترین رێژه‌ی منداڵانی كرێكار له ئه‌فریقایه، ژماره‌ی منداڵانی كرێكار له‌و كیشوه‌ره ٩٢ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سه كه ٤١ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زاریان كاری مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵ كار بكه‌ن.