Sidar Can Eren
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
دێرسم – AA
چیای كركلار كه ده‌كه‌وێته سنووری شارۆچكه‌ی مازگیرت له پارێزگای دێرسم و هه‌زار و ٤٣٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، به سروشتی دڵڕفێن و مێژوو و كلتووره‌كه‌ی بووه‌ته هه‌واری ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له جه‌نجاڵی شار دوور بكه‌ونه‌وه و پشوویه‌ك بده‌ن.
گاشهبردهكانی ئه‌م چیایه له سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان هه‌ڵكۆڵدراون و ژوور، په‌یژه و كۆگاكانی ئاویان لێ دروست كراوه. رۆژانی كار شاخه‌وانان دوای ٣-٤ كاتژمێر له رێگه بڕین ده‌گه‌نه ترۆپكی چیای كركلار.
له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فر كوێستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری چیاكه سه‌وز ده‌نوێنن و دارستانه سه‌وزه‌كان و گوڵه پشكوتووهكان هێنده‌ی دیكه سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆیان راده‌كێشن.
مالیك كایا كه یه‌كێكه له فۆتۆگرافه‌ره‌كانی ناوچه‌كه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند: "له ترۆپكی چیاكه‌وه باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ناوچه‌كه ده‌بینین. وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو جێیه‌ك كه‌وتبێته به‌ر پێت".