Sidar Can Eren
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
دێرسم - AA
سروشتی ناوچه‌كانی سەربە قەزای ئۆڤاجك له پارێزگای دێرسم به جۆره‌ها رووه‌كی جیاواز رازاوه‌ته‌وه كه گرتنی وێنه له یه‌ك شوێندا و له كاتی جیاوازدا جوانیی چوار وه‌رزه‌ی ناوچه‌كه ده‌خاته‌ڕوو كه بووه‌ته جێی سه‌رنج.
شارۆچکەی ئۆڤاچك كه هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و پاركی میللی دۆڵی مونزور، دۆڵی مه‌رجان، چه‌می هارامی و رووباری مونزوری کە دەکەونە سنووری ئۆڤاچك، هه‌ر وه‌رزه و جوانییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌مووان.
شارۆچكه‌كه كه به زستان سپی پۆشه و به هاوینیش سه‌وزایی، به به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی ناسراوه كه به چه‌م و دارستانه‌كه‌ی دیمه‌نێكی جوانیان به ناوچه‌كه به‌خشیوه.
شارۆچكه‌كه كه ده‌كه‌وێته نێوان چیاكانی مونزور، به‌و وێنانه‌ی له یه‌ك شوێندا و له كاتی جیاوازی وه‌رزه‌كاندا گیراون، جوانی دیمه‌نی ناوچه‌كه له گشت وه‌رزه‌كان نیشان ده‌دات.
سروشتی جوانی شارۆچکەی ئۆڤاچک لە چوار وەرزی ساڵدا