بەغدا
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی بەغدا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٤ی ئەیلول) لە گەڕەکی ئەعزەمیە لە باکووری ئەو شارە، بە ھۆی تەقینەوەی بومبێک لە نێو مەراسمێکی پرسەدا ٢٠ کەس کوژران و ٤٨ کەسی دیکە بریندار بوون.
تەقینەوەی دووەم لە پارکێکی گەڕەکی ساڵحیە بووە لەئاکامدا سێ کەس کوژراون و ھەشتی دیکە بریندار بوون.
سێیەمین تەقینەوە لە گەڕەکی سەدر بە ھۆی تەقینەوەی بومبێک لە نێو چایخانەیەکدا بووە و سێ کوژرا و ١٢ برینداری لێکەوتووەتەوە.