Rewa Mahmut Hasan
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
ئەنقەرە AA
کچانی سووریا زۆرترین رێژەی بووکی بیانی پێکدەهێنن لە تورکیا.
بەپێی داتایەکی دەزگای سەرژمێری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦دا، رێژەی هاوسەرگیری لەسەدا ١،٤ کەمی کردووە و تەنها ٥٩٤ هەزار و ٤٩٣ پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و رێژەی جیابوونەوەش لەسەدا ٤،٣ کەمی کردووە و ١٢٦هەزار و ١٦٤ حاڵەت تۆمار کراوە. هاوکات خێرایی جیابوونەوەش لەسەدا ١،٥٩ کەمی کردووە.
بەپێی ئەو داتایانەبێت ژمارەی بووکی بیانی لە ٢٠١٦دا، ٢٢ هەزار و ٥٨٣ بووە و لەسەدا ٣،٨ی هاوسەرگیری بیانیەکان ئەنجامیان داوە. لەناو ئەو بووکە بیانیانەشدا سوورییەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە و ژمارەی بووکی سووری (٦ هەزار و ٤٩٥ کەس بوون) کە لەسەدا ٢٨،٨ ی پێکهێناوە لەناو بووکی بیانیدا و دواتر لەسەدا ١١،٧ بووکی ئەڵمانی کە (٢ هەزار و ٦٤٤ کەس) و پاشان لەسەدا ٩،٦ یان ئازەربایجانین (٢ هەزار و ١٧٠) کەس.
ژمارەی زاوای بینای لە ساڵی رابردوودا، ٣ هەزار و ٧٧٧ بووە لەکاتێکدا لەسەدا ٠،٦ی تەواوی زاواکانیان پێکهێناوە. زۆرترین رێژەی زاوای بیانی ئەڵمانییەکانن کە ( هەزار و ٣٣٨ کەسن) و لەسەدا، ٣٥،٤ی زاوای بیانی پێکدەهێنن دواتر سوورییەکان بە لەسەدا،١٠ لە ریزبەندی دووەمدان کە ژمارەیان ٣٧٧ کەسە و ئوستڕاڵییەکان لەسەدا، ٧،٧ی زاواکان پێکدێنن بە ٢٩١ کەس.