Dlshad Saifaalddin Ahmed
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
سلێمانی- AA
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، کاروان محەمەد لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تویۆتا کرۆلا و ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا لەسەر رێگای سەرەکی نێوان گوندی خەلەکان و قەزای دوکان (٧٠ کیلۆمەتر باکووری رۆژئاوای سلێمانی) روویداوە، بەو ھۆیەشەوە حەوت سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە ئەندامی خێزانێکن گیانیان لەدەستدا و قوربانییەکان خەڵکی شاری ھەڵەبجەن".
ئەو گوتی: "رووداوەکە بە ھۆی خێرایی لێخوڕین و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە و چوونە سەر سایدی بەرامبەر روویداوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد کە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەنھا ھەشت رووداوی ھاتوچۆ روویداوە و ٢٤ کەس بەو ھۆیەوە بریندار بوون و ھیچ گیان لەدەستدانێکیان تیادا نەبووە.