Rewa Mahmood Hasan
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
سلێمانی-AA
لەگەڵ بەردەوامی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ بەربەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی سەپێنراوە، شەقامەکان چۆڵییەکی زۆریان پێوە دیارە، ئەمەش هەلی بۆ منداڵان لە گەرەکەکان رەخساندووە کە بەمەبەستی یاریکردن بەبێ ئەوەی قەڕەباڵغی دروست بکەن، وەک وەرزشێک بێنە شەقامەکان و سەرقاڵی یارییە جیاوازەکان بن.

لە شەقامەکانی شاری سلێمانیدا کۆمەڵێک منداڵ دەبینرێن کە هاتوچۆنەکردنی ئۆتۆمبێل و پیادەڕەوەکانیان بەهەل زانیوە و بۆ یاریکردن هاتوونەتە سەر شەقامەکان.
