24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2021
سلێمانی - AA
خاوه‌نی ئه‌و به‌رانه پێنج شاخه، نه‌ژاد ئه‌سعه‌د ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ دانیشتوی سلێمانی ئه‌و شەک به‌ران و كۆمه‌ڵێك مهر و بزنی له نزیك شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود بناری گۆیژه راگرتبو بۆ فرۆشتن بۆ قوربانیكردن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له منداڵییه‌وه پیشه‌مان به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه، به ده‌گمه‌ن روو ده‌دات كه ئاژه‌ڵێكی چوار شاخ ببینرێت، به‌ڵام نه بینیومه و نه بیستوشمه كه ئاژه‌ڵێكی له‌م شێوه‌یه، پێنج شاخی هه‌بێت".
نه‌ژاد ئه‌سعه‌د باسی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌م ئاژه‌ڵه نێره‌ی مه‌ڕه و ته‌مه‌نی دوو ساڵه و پێی ده‌ڵێن شهك به‌ران.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به ددانه ساغه‌كانی به‌رانه‌كه گوتی: "له رووی ته‌ندروستیشه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانی تردا زۆر ئارامه و زۆرێك له هاووڵاتییان دێن بۆ بینینی و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ده‌گرن".