Atila Altuntaş ,Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ستۆكهۆڵم - AA
منداڵانی په‌نابه‌ری ئه‌فغانستان كه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوید له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت پرۆتێستۆی نووسینگه‌ی كۆچبه‌رانیان كرد، رووبه‌ڕووی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستی بوونه‌وه.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ستۆكهۆڵم، ئاسا واڵینتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مادده‌ی سوتێنه‌ر به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا كراوه و به هۆیه‌وه سێ منداڵ به سووكی برینداربوون.
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی ئه‌حمه‌د ره‌حیمی، به رۆژنامه‌ی Expressenی سویدی راگه‌یاند كه یه‌كێكه له رۆژنامه دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته كه نووسینگه‌ی كۆچبه‌ران داوای مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و منداڵه بێ باوك و دایكانه په‌سه‌ند نه‌كردووه كه له ئه‌فغانستانه‌وه هاتوون، له‌به‌رئه‌وه به گرووپێكی 100 كه‌سی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
ئەحمەد ره‌حیمی باسی له‌وه كرد كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی گرووپێكی ره‌گه‌زپه‌رستی 20-30 كه‌سی و، گوتی: "گرووپه‌كه له ناكاو به‌ره‌و ڕوومان هات و دروشمی "ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د ون بن" ، "په‌نابه‌ران ون بن"یان ده‌وته‌وه و بۆمبی ده‌نگیان بۆ هه‌ڵداین. به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند هاووڕێیهكمان برینداربوون".
لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.