سلێمانی
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە شاری سلێمانی دەڵێ لە بەشی زۆری گەڕەک و ناوچەکانی شار، کوڵلە هەیە و زیاتر لە بەری رۆژئاواوە دەچنە ناو شارەوە.
هەموو ساڵێ لەم کاتانەدا بەهۆی وەرزی دروێنەی دانەوێڵەوە، کۆچی کوڵلە بۆ ناو شارەکان دەست پێدەکا.
سەبارەت بە زۆربوونی کوڵلە لە ناوشاردا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی سلێمانی فەرەیدوون عومەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "راستە ئێستا شەپۆلی هاتنی کوڵلە بۆ ناوشار هەیە و ئێمە ڕێوشوێمی پێویستمان گرتۆتەبەر. هەموو فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەرێتییەکەمان ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون و دابەشكردنی دەرمانی مێروكوژ بەسەر جوتیاراندا."
فەرەیدوون روونیکردەوە، بوونی ئەو رێژە زۆری کوڵلە، نیشانەی ئافات و مەترسی نییە. ئاسایی ساڵانە لەم وەرزەدا دەردەكەون و بەشێکیان دەفڕن بەرەو ناو شارەکان.
بەڵام بۆ خۆ پارێزیی و بەرگرتن بە تەشەنەسەندنیان، داوای لە جوتیاران كرد سەردانی فەرمانگەكانی كشتوكاڵ بكەن بۆ وەرگرتنی دەرمانی مێروكوژ.