Mehmet Akif Parlak,Muhammed Ali Kamal
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
عه‌نتاب- AA
ئه‌و سه‌وزانه‌ی ژنانی عه‌نتاب له‌ڕێگه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه پاكیان كردووه و به‌مه‌به‌ستی وشكبوونه‌وه‌یان هه‌ڵواسراون، دیمه‌نی ره‌نگاوڕه‌نگیان داوه‌ته باڵه‌خانه‌كان.
ئاماده‌كارییه‌كانی ژنانی عه‌نتاب كه به شاری هونه‌ری چێشتلێنان ناسراوه، به هه‌موو گوڕ و تینییهوه درێژه‌ی هه‌یه. ژنان كۆده‌بنه‌وه و به ماسكه‌وه، بیبه‌ر، باینجان و كوله‌كه هه‌ڵده‌كۆڵن.

دواتر سه‌وزه ههڵكۆڵراوهكان به ده‌رزی به په‌ته‌وه ده‌كرێن و به باڵكۆنی ماڵه‌كاندا، قه‌راغی په‌نجه‌ره‌كاندا، ته‌نافی جل و دیواری ده‌ره‌وه‌ی سیتییه‌كان هه‌ڵده‌واسرێن.
له مانگی ئابدا كه كه‌شوهه‌وا گه‌رمه، هه‌موو ماڵێك هه‌ندێك سه‌وزه‌ی به‌مه‌به‌ستی وشككردنه‌وه هه‌ڵواسیوه و ئه‌مه‌یش دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی به شاره‌كه به‌خشیوه.

سه‌وزه‌كان دیمه‌نی ئاڵوواڵایان به شاره‌كه داوه و له هه‌مان كاتدا چێژی خواردن و جوانی بینین وه‌بیری ئه‌و كه‌سانه ده‌هێننه‌وه كه ده‌یانبینن.

- "جێگه‌ی هه‌ڵواسینی جل نامێنێته‌وه"
یه‌كێك له ژنه‌كان، نورییه چای ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە وشككردنه‌وه‌ی سه‌وزه له مانگی ئابدا كه پله‌كانی گه‌رما له به‌رزترین ئاستدایه، ده‌كرێت.
نورییه چای باسی له‌وه كرد ژنانی گه‌ڕه‌ك یان سیتییه‌كان هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و گوتی: "به نۆره ده‌ست به هه‌ڵكۆڵینیان ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی كه ته‌واوده‌بن، به پهتیانهوه ده‌كه‌ین. دواتر ئه‌مانه له‌و شوێنانه‌ی كه تیشكی خۆر لێیان ده‌دات هه‌ڵده‌واسین. له باڵكۆنه‌كان، به تهنافهكاندا، به قه‌راغی په‌نجه‌ره‌كاندا هه‌ڵیان ده‌واسین. واته شوێنێك بۆ هه‌ڵواسینی جل له ماڵه‌وه نامێنێته‌وه".
هاوكات ژنێكی دیكه، گولسه‌ر كۆچوشاغی باسی له‌وه كرد ئاماده‌كردنی سه‌وزه‌ی وشككراو كارێكی زه‌حمه‌ته.

گولسه‌ر كۆچوشاغی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له عه‌نتاب له مانگی ئابدا، هه‌موو ماڵێك سه‌وزه وشك ده‌كاته‌وه و گوتی: "شوێنی به‌تاڵمان نامێنێت له ماڵدا، هه‌موو جێیه‌ك پڕده‌كه‌ین. خۆمان دروستی ده‌كه‌ین، پاكوخاوێن و سرووشتییه".