Cem Genco,Salim Taş,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
هاتای - AA
ئه‌و کۆرپەیەی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، دایكی و چاوێكی له‌ده‌ستدا، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا گه‌یشته توركیا.
كه‌ریمی کۆرپە كه له ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به گره‌نتیی رووسیا به‌دیهات و ده‌ربازكردنی زۆره‌ملێی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه، لێكهوتهوه، گه‌یشته ئیدلب و دواتر له‌گه‌ڵ باوكی، ئه‌بو محه‌مه‌د و دوو خوشكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مانگی سووری توركی، كه‌ره‌م كنك كۆبوونه‌وه.
كه‌ریم و خانه‌واده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی مانگی سووردا له ده‌روازه‌ی سنووریی جیلڤهگۆزوی سه‌ر به شارۆچكه‌ی رهیحانڵییهوه پێیان نایه خاكی توركیاوه.