Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
سێستان و بەلۆچستان - AA
له شاری چابەهار سه‌ربه پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، گه‌نجان كه‌شوهه‌وای مانگی تشرینی دووه‌م به‌هه‌ل ده‌زانن بۆ چێژ وه‌رگرتن له ئاوی ده‌ریا.

پله‌کانی گه‌رما لە كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان كه به‌شێكه له زه‌ریای هیندی له شاری چابەهار له‌م وه‌رزه‌دا ده‌گاته 32 پله‌ی سه‌دی و گه‌نجان له پارێزگاكانی خۆراسان، مازه‌نده‌ران و گولستان-ه‌وه رووی تێ ده‌كه‌ن.

گه‌نجه‌كان دوای یاریی باله، خۆیان فڕێده‌ده‌نه ناو ده‌ریا و چێژ له مه‌له‌ی ئاوی ده‌ریاكه وه‌رده‌گرن.
كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران گه‌رمتره، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی پاییز و زستاندا گه‌شتیاران رووی تێ ده‌كه‌ن.