Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
دوێنێ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك لە شاری ئیستانبوڵ به ئەنجامدانی هه‌زار و 454 گه‌شت، ژماره‌یەکی نوێی پێوانه‌یی تۆمار كرد
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كایه‌ی ئاسمانیی توركیا وه‌رگیراوه، دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك لە شاری ئیستانبوڵ هه‌زار و 454 گه‌شت ئه‌نجامدراوه و 141 هه‌زار و 269 گه‌شتیاری پێدا تێپه‌ڕیوه.
له 10ی ته‌مووزیشدا هه‌زار و 443 گه‌شت له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ئه‌نجامدرابوو و 142 هه‌زار و دوو گه‌شتیاری پێدا تێپه‌ڕیبوو.
به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان دەکەن پێش جه‌ژن و دوای جه‌ژنیش ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆماربكرێت.