Ramal Mahmood
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئیستانبوڵ – AA
وەزیری کولتور و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، رەزا ساڵحی ئەمیری رایگەیاند کە ئەگەر سعوودیە ئاسایشی حاجیانیان بپارێزێت و قەرەبووی کەسوکاری ئەو کەسانە بکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە حەج گیانیان لەدەستدا، ئەوا ئەمساڵ ئەو کەسانەی ناویان تۆمار کردووە دەیاننێرن بۆ حەج.
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە کە ئەمیری لە تارانی پایتەخت لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە لێکتێنەگیشتنی ئێران و سعوودیەی کردووە لەبارەی حەج.
ئەمیری بەپێویستی زانیووە سعوودیە قەرەبووی کەسوکاری ئەو کەسانە بکاتەوە کە بەهۆی قەرەباڵغییەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە مینا گیانیان لەدەست دا و، گوتوویەتی: "ئەگەر سعوودیە ئاسایش و کەرامەتی حاجیانمان بپارێزێت و بەمەرجەکان پابەند بێت، ئەوا هاووڵاتییانمان دەنێرین بۆ حەج".