Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بۆکسەری ئەفسانەیی، مسوڵمانی ئەمەریکی محەمەد عەلی کلای کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بە دوو رۆژ بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆش بە ئەنجامدانی نوێژی جەنازە لەسەر تەرمەکەی لە شاری لویسڤایل دەست پێ دەکات.
ئەمڕۆ گرنگترین رێوڕەسم لە شاری لویسڤایلی سەر بە ویلایەتی کینتاکی شوێنی لە دایکبوونی محەمەد عەلی کلای ئەنجام دەدرێت، تاوەکو ئێستاش ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ئەو رێوڕەسمە درێژەی هەیە.
تەرمی ئەو ئەفسانەیە دەبرێتەوە نێو ئەو ماڵەی کە تێیدا لە دایک بووە و گەورە بووە هەروەها دەبرێتە ئەو سەنتەرەی کە لەلایەن هەوادارانی ناوبراوەوە بەناوی "سەنتەری محەمەد عەلی" دروست کراوە. لەوێ هاووڵاتیان تاجە زێڕینە لەسەر تەرمی ناوبراو دادەنێن و رێوڕەسمێک ساز دەکرێت.
ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە کە نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس دەبێت، تێدا رێوڕەسمەکە لە سەعات ١٢نیوەڕۆ کە دەکاتە سەعات ٧ی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان، بە خوێندنینوێژی جەنازە دەست پێ دەکات.
بڕیارە نوێژی جەنازە بە ئامادەبوونی ١٥هەزار مسوڵمان لە هۆڵی"Freedom Hall" لە شاری لویسڤایل بخوێندرێت کە لە ساڵی ١٩٦٠دا محەمەد عەلی، یەکەم یاری پرۆفێشناڵی لەوێ ئەنجام داوە.
هەژیی گۆتنە، لە مەڕاسیمەکەدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامادە دەبێت.