Zana Natık Kerem
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
نەینەوا ــ AA
لە چوارچێوەی پلانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، ٦ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی رۆژهەڵاتی مووسڵ.
لە ٩ی ئەم مانگەدا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە گەڕاونەتەوە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی رۆژهەڵاتی مووسڵ گەیشتووەتە، ٦٠ هەزار كەس.
ئەندامی كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، ئەیاد رافد بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە هێزەكانی ئەمنی و تیمەكانی فریاگوزاری سەربە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بەردەوامن لە رێكخستن و رایکردنی پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی مووسڵ لە كەمپەكان بۆسەر ماڵ و خۆیان.
ئەیاد رافد گوتیشی: "لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، ٦ هەزار ئاوارەی مووسڵ كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن كەمپەكانیان لە نزیك شارەكە جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".