Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
وان - AA
دوورگه‌ی ئاکده‌مار له پارێزگای وان كه ساڵانه پێشوازی له ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری ناوخۆ و بیانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای به‌هاری و گوڵكردنی چواله‌دا، دیمه‌نێكی یهكخار دڵڕفێنی هه‌یه.
دوورگه‌ی ئاکده‌مار له زستاندا به‌به‌رگی سپیی به‌فرینه‌وه و له‌به‌هاریشدا به سرووشته سه‌وزه‌كه‌ی و ره‌نگی گوڵی چوالهكانی له‌نێو ده‌ریاچه‌ی وان‌دا، سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
ئه‌و جوانییه‌ی كه گوڵی چوالهكان به دورگه‌كه‌ی ده‌به‌خشن، له‌هه‌موو جوانییه‌كانی دیكه‌ی زیاتر سه‌رنجی گه‌شتیاران راده‌كێشێت.
دوورگه‌ی ئاکده‌مار ده‌بێته پارچه‌یه‌كی رازاوه له دیمه‌نی ئاوی شینی ده‌ریاچه‌ی وان و به‌فری سپیی لوتكه‌ی چیای ئارتۆس و گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگی چواله كه به‌رله‌وه‌ی چرۆكان بكرێنه‌وه گه‌ڵا ده‌ربكه‌ن ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ش هه‌وادارانی بواری وێنەگری په‌لكێشی دوورگه‌كه ده‌كات.
وێنه‌گران هەوادارانی بواره‌كه، سه‌ردانی دوورگه‌كه ده‌كه‌ن و دیمه‌نه بێ وێنه‌كانی ده‌خه‌نه نێو یاده‌وه‌رییه‌كانیان و به‌زیندووی ده‌یهێڵنه‌وه.