Rewa Mahmut Hasan
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
ڤاتیکان - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و پاپای ڤاتیکان پاپا فرانسیس کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندێکی ١٢ کەسی بەشدار بوون کە هاوسەری ترەمپ، میلاینا ترەمپ و کچەکەی ئیڤانکا و هاوسەرەکەی جەیرد کۆشنەر و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لەنێویاندا بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، پاپا مەدالیای چڵە زەیتونی هێمای ئاشتی بەخشیە ترەمپ و دواتریش ترەمپ کتێبەکانی مارتن لوسەر کینگی بەخشیە پاپا.
لە کاتی گۆڕینەوەی دیاریەکاندا ترەمپ گوتی: "دەتوانین ئاشتی بەکاربهێنین".
بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەی ترەمپدا بۆ ڤاتیکان، چاوی بکەوێت بە سکرتێری دەوڵەتی ڤاتیکان کاردینال، پیەترۆ پارۆلین.