Behçet Alkan
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
نێڤشه‌هیر – AA
كهپادۆكیا كه یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیاره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی توركیا و خراوه‌ته لیستی میراتی كولتووری جیهانی سەربە رێکخراوی یونیسكۆ، گه‌شتیاران به‌هۆی گه‌ڕان به سواری كاروانی حوشتره‌كان چێژ له سروشتی دڵڕفێن و ئه‌فسوناوی ناوچه‌كه ده‌بینن.
به‌هۆی گه‌ڕان به سواری حوشتر و بینینی مێزی به‌ردینی (كڵاوه‌ی)ی سروشتی و دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، تا دێت گه‌شتیاری بیانی زیاتر روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.

گه‌شتیاری ئه‌مریكی، نۆر كاسسار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوو رۆژه هاتووه‌ته ناوچه‌كه و به دڵڕفێنی و ناوازه‌یی ناوچه‌كه سه‌رسامه.
لونا غەراوی كه ئه‌ویش له ئه‌مریكاوه هاتووه گوتی: "جوگرافیا و دیمه‌نی دڵڕفێنی كاپادۆكیا زۆر سه‌رنجڕاكێشن. دوێنێ به‌شداریم له گه‌شتی بالۆندا كرد. گه‌ڕان به سواری حوشتر به ناوچه‌كه‌دا زۆر چێژبه‌خشه".

كه‌مال گیونتاش كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی گه‌شتكردن به سواری حوشتر گوتی: "ئێمه له‌م رێگه‌یه‌وه، گه‌شتیاران له‌وه ده‌گه‌یه‌نین كه ناوچه‌كه‌مان له‌سه‌ر رێگای ئاوریشمه، هه‌روه‌ها ده‌شیان گه‌یه‌نینه ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئۆتۆمبێل بۆی ناچێت".