Esin Eşkinat Sayılgan
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
له ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشان درا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌لایه‌ن فایزه‌ر و BioNTech پێش خراوه.
ئاژانسی خۆراك و ده‌رمان "FDA" سەربە وەزارەتی تەندروستیی و خزمەتگوزاری مرۆیی لە ئەمریکا رایگه‌یاند كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ كه‌سانی ٦٥ ساڵ و سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه، تووشبووانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانیان مه‌ترسی له‌سه‌ره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پێشنیار كراوه، دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه دوای شه‌ش مانگ له دۆزی دووه‌م به‌كار بهێندرێت.
مانگی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاندبوو كه دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی ئاژانسی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا و دامەزراوەی بنبڕکردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان، پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن كه دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه به‌كار بهێندرێت كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته ١٨ ساڵ.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دامەزراوەی بنبڕکردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار بدات له‌باره‌ی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌وه.