Nuri Aydın,Nazlı Yüzbaşıoğlu
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
ئەنقەرە ــ AA
لە سەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته ١٦ ملیۆن و ٢١٢ هه‌زار و ٨٩٥ كه‌س.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٦٤٨ هه‌زار و ٥٩٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار و ٣٧٦ تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات پێنج ملیۆن و ٦٤٤ هه‌زار و ٩٢٩ تووشبووی په‌تاكه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆماركراوه كه تا ئێستا چوار ملیۆن و ٣١٥ هه‌زار و ٧٠٩ حاڵه‌ت تۆماركراوه و ١٤٩ هه‌زار و ٣٩٨ كه‌س بەهۆی ڤایرۆسەكه گیانیان لەدەستداوە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ١٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل دوو ملیۆن و ٣٦٩ هەزار و ٤٩٤ حاڵه‌ت، هيندستان یه‌ك ملیۆن و ٣٨٩ هەزار و ٩٧ حاڵه‌ت، رووسيا ٨١٢ هەزار و ٤٨٥ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٤٣٤ هەزار و ٢٠٠ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٣٨٥ هەزار و ٣٦ حاڵه‌ت، پێرو ٣٩٧ هەزار و ٨٨٤ حاڵه‌ت، چیلی ٣٤٣ هەزار و ٥٩٢ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣١٩ هەزار و ٥٠١ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٢٩٨ هەزار و ٦٨١ حاڵه‌ت، ئێران ٢٨٨ هەزار و ٦٨١ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٧٣ هەزار و ١١٣ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٦٤ هەزار و ٩٧٣ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٤٥ هەزار و ٨٦٤ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٤٠ هەزار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، توركیا ٢٢٥ هەزار و ١٧٣ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٢١ هەزار و ١٧٨ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ٢٠٦ هەزار و ٣٣٢ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٨٠ هەزار و ٥٢٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ١٥٨ هەزار ٣٣٤ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١٣ هەزار و ٥٥٦ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ١٠٩ هەزار و ٣٦ حاڵه‌ت و عێراق ١٠٧ هەزار و ٥٧٣ حاڵه‌ت''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا پێنج هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ٨٦ هه‌زار و ٤٩٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٥ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٣ هه‌زار و ٣٧٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ١٠٢ حاڵه‌ت، هیندستان ٣٢ هه‌زار و ١٢٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ١٩٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨ هه‌زار و ٤٣٢ حاڵه‌ت، پێرو ١٨ هه‌زار و ٣٠ حاڵه‌ت، ئێران ١٥ هەزار و ٤٨٤ حاڵه‌ت، رووسیا ١٣ هه‌زار و ٢٦٩ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٨٢١ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا نۆ هه‌زار و ٢٠٢ حاڵه‌ت، چیلی نۆ هه‌زار و ٢٠ حاڵه‌ت، كەنەدا هه‌شت هەزار و ٨٨٥ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا هه‌شت هه‌زار و٢٦٩ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا شه‌ش هه‌زار و ٦٥٥ حاڵه‌ت، هۆڵەندا شه‌ش هەزار و ١٣٩ حاڵه‌ت، پاكستان پێنج هه‌زار و ٨٢٢ حاڵه‌ت، سويد پێنج هەزار و ٦٩٧ حاڵه‌ت، توركيا پێنج هەزار و ٥٩٦ حاڵه‌ت و ئیكوادۆر پێنج هه‌زار و ٥٠٧ حاڵه‌ت''.